کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی ئەندامێكی حیزب لە بۆکان

20:17 - 5 پووشپەڕ 2719

رۆژی چوارشەممە 5 ی پووشپەر کاک سمایل بەهرامی، باوکی هاوڕێ عەبدوڵلا بەهرامی له شاری بۆکان له تەمەنی 84 ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک سمایل ساڵی 1313 لە ئاوایی حەساربڵاغیی ناوچەی بۆکان له دایک بووە. بەشی هەرە زۆری تەمەنی لەو ئاساییە بە کاری وەرزێڕییەوە تێپەڕ کردوە. دوای شۆڕشی 57 ماڵیان هاتۆتە شاری بۆکان و تا دوا ساتی تەمەنی لەو شارە ماوەتەوە. ناوبراو بەو هۆیەوە کە کوڕێکی لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دیموكراتدا بوە,  وەك زۆربەی کەسوکارى تێکۆشەرانی سیاسی کەوتۆتە ژێر گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە. ئەو سەڕەڕای ئەو گوشارانە شانازیی بەوەوە دەکرد کە کورێکی لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دیموكرات دایە. شایانی باسە کاک عەبدوڵلا بەهرامی، کوڕی خوالێخۆشبوو کاک سمایل بەهرامی کادری ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ماوەی چەند دەورە ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی مەرگی کاک سمایل بەهرامی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری لە ناوچەی بۆکان، بەتایبەت هاوڕێ عەبدوڵڵا بەهرامی دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.