کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی شەهید د.قاسملوو لە ناوچەی سەردەشت

05:54 - 9 پووشپەڕ 2719

لە ناوچەی سەردەشت بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو چالاکیی تەبلیغی کرا. لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی، لایەنگرانی ڕێبازی قاسملوو لە ناوچەی دێموکراتپەروەری سەردەشت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەر جادەی سەردەشت بۆ کۆڵەسە بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار، وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و ڕێبەری لێوەشاوەی گەلەکەمان، بۆ جارێکی دیکە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێرانیان مەحکووم کرد و، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدان بە تایبەتی ڕێبەرانی شەهید، پەیامی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی خەباتکاری سەردەشت ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.