کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامەی بنەماڵەی ژینگەپارێزانی دەسبەسەرکراو بۆ سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران

04:46 - 10 پووشپەڕ 2719

زیاتر لە ''٥٠٠'' رۆژ لە دەسبەسەر کرانی هەشت چالاکی ژینگەپارێزی ئێران تێدەپەڕێ و،بنەماڵەی بەندکراوانی ژینگەپارێز، لە نامەیەکدا کە بۆ'' ئیبڕاهیم ڕەئیسی '' نووسیویانە ڕایانگەیاندووە ئیتلاعاتی سپاە هیچ بەڵگەیەکی دژی ئەو بەند کراوانە لە بەر دەستدا نییە. و تکایە بەدواداچوونەیان بۆ بکرێت. لە درێژەی فشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکان، بۆ سەر خەڵکی ئێران، گرتن و دەسبەسەر کردنی چالاکانی بوارە جیاجیاکان زیاتر لە ''٥٠٠'' رۆژ لە دەسبەسەر کردنی هەشت چالاکی ژینگەپارێز تێدەپەڕێ کە بە بێ هیچ بەڵگەیەک بە تۆمەتی ئەمنیەتی لە گرتووخانەکاندا ڕاگیراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە. لە بەشێک لە نامەی بنەماڵەی ژینگەپارێزانی دەسبەسەرکراو وێرای ئاماژەدان بە ناروونی چارەنووسی ئەو بەندکراوانە داوایان لە ''ئیبڕاهیم ڕەئیسی'' سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم کردوە، کە زیاتر لە یەک ساڵ و نیو لە دەسبەسەرکرانیان تێدەپەرێ و هیچ بەڵگەیەک دژی ئەوان لەبەر دەستدا نییە و ئەوە لە حاڵێکدایە دوو مانگ لەوەی پێش لە نامەیەکی دیکەدا کە داوای پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکانیان کردبوو هیچ ولامێکیان پێنەدراوەتەوە و ڕەوتی نایاسایی ڕانەگیراوە، لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ئاماژەیان بێ بەش بوونی بەندکراوان لە پاریزەر، گۆاستنەوەیان بۆ شوێنی ناڕوون، پرسیارو لێکۆڵینەوە و هەڕەشە لێکردن کردووە. سام ڕەجەبی، ئەمیرحسێن خالەقی، هومەن جۆکار، سپیدەکاشانی، تاهیر قەدیریان، عەبدولڕەزا کوهپایە و مراد تاهباز یەک سال و نیوە لە زینداندان،دان و جێی‌وەبیرهێنانەوەیە یەکێک لەو هەشت کەسە بەناوی کاووس سەید ئیمامی دوو حەوتوو پاش دەسبەسەرکران، تۆمەتی سیخوڕی وەپاڵ خراو بە شێوی گۆماناویی لە گرتووخانەی ئیتلاعات گیانی لەدەستدا و ناوەندە ئەمنییەکان ڕایەنگەیاند کە خۆکوژی کردوە. دەگوترێ ناوبراو لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە‌دا گیانی‌لەدەستداوە. ئەمەلە کاتێکدا ساڵانە بە دەیان کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە ژێر ئازارو ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست دەدەن و کار بەدەستانی ڕژیم نەک هەر گرینگی بەو بابەتە نادەن بەڵکوو زۆرجار بە پەساوی جۆراوجۆر پەردەپووشی دەکا.