کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەناردنی کەرەسەی نوێی سەربازی بۆ کەنداو

04:48 - 10 پووشپەڕ 2719

ئەرتەشی ئەمریکا چەند فڕۆکەیەکی (ئێف ٢٢)ی ڕوەانەی کەنداو کرد. هاوکات لە چوونەسەرەوەی ئاستی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران، ئەرتەشی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە ناردنی فڕۆکەی (ئێف ٢٢ی)پێشکەوتووی"ڕێپتۆر" هەواڵی دا کە لە قەتەردا جێگیر دەبن . هەواڵدەریی فەرانسە دەڵێ کە بە پێ لێکۆڵینەوە لە وێنەکانی پایەگای ئاسمانی "ئەلعۆدەید"ی قەتەر دەردەکەوێ کە پێنج فڕۆکەی ئەمریکایی پێشکەوتوو کە توانایی دەرچوونیان لە چاوی ڕادارەکان هەیە لەو شوێنەدا جێگیربوون، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست ژمارەی ئەم فڕۆکانەی ١٢ فڕۆکە ڕاگەیاندبوو. ناوەندی فەرماندەری هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەڵی:ئەم فرۆکانە بە ئامانجی بەرگری لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێنراونەتە ناوچە ، بەڵام ئاماژە بە ژمارەی فڕۆکەکان نەکراوە. هەناردنی ئەم هێزانە لە بەردەوامی بە هێزکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دێت کە دوای چوونەسەرەوەی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە دەکرێت کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت.