کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی خێر خوازان وچالاکانی مەدەنی کوردستان بۆ ڕزگار کردنی گیانی بکوژێک لە ئێعدام

00:06 - 11 پووشپەڕ 2719

ژنێک بە ناوی سوغرا خەلیلی کە بڕیاربوو ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ ئیعدام بکرێ بە هەول و تێکۆشانی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی خێرخوازی کوردستان لە شاری سنە ئیعدامەکەی ڕاگیرا. بەپێی هەواڵی ماف نیووز:"سوغراخەلیلی"لەدایکبووی ١٣٦٢ی هەتاوی کچی مەحەممەد خەڵکی بێساران سەربەشاری سەوڵاوایە کە بە تۆمەتی کوشتن ماوەی حەوت ساڵە کە لە زینداندایە و حوکمی ئێعدامی بەسەرداسەپاوە و بڕیاربوو کە ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ ئێعدام بکرێ بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوونی خەڵکی مرۆڤدۆستی کوردستان و لێبوردەیی بنەماڵەی کوژراوەکە ،ئیعدامەکە بۆ ماوەی مانگێک ڕاگیراوەو. جیا لەو باس وبابەتانەی لە سەر چۆنییەتی تاوانەکان هەیە بەڵام ئەوە سەلمێندراوە کە کوشتن و ئێعدام نەک هەر ناتوانێ تاوان لە کۆمەڵگاکاندا کەم کاتەوە بەڵکوو دەبێتە هۆی پەرەسەندنی تاوان ولە بواری دەروونیشەوە کۆمەڵگایەکی نەخۆش وئاڵۆز وبێ متمانە سازدەکات . هەروەها دوو ڕۆژ لەمەوپێش ٨ی پووشپەڕ بە ماندووبوونی چالاکانی مەدەنی شاری سنە و مەریوان و دێولان، ژنێکی دیکە کە بە تاوانی "قەتڵ" لە ژیر پەتی سێدارەدایە توانییان دڵی بنەماڵەکەی ڕازی بکەن کە ئەو ئێعدام بەڕێوەنەچێ. شیاوی باسە کەمپەینی لێبوردویی”بەخشش” شاری سنە کە لەسەر دەستی چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی پێک‌هاتوە لە درێژەی کارەکانی خۆی کە هەمان پەرەپێدان بە روحی لێبوردویی و گەشەی مرۆڤدۆستی لە کۆمەڵگەدایە، سەر لەنوێ بە نێوبژیوانی کردن، توانییان دەرفەتی ژیان ببەخشن بە تاوانبارێک کە چاوەڕێ ئێعدام بوو.