کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی بە سیخۆری کردن و هەوڵی تیرۆریستی لە ئاڵمان تاوانبار کرا

00:08 - 11 پووشپەڕ 2719

وەزارەتی ئاسایشی نێوخۆیی ئاڵمان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە سیخوڕی کردن لەو وڵاتە تاوانبار کرد. وەزارەتی ئاسایشی نێوخۆیی ئاڵمان، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا، وەزارەتی ئیتلاعات و سپای تیرۆریستی قودسی ، بە سیخوڕی کردن و هێرشی سایبیری لەو وڵاتە تاوانبار کرد. بە پێی سەرچاوەی هەواڵی "ئاڕ ئێف ئای" وەزارەتی ئەمنیی ناوخۆی ئاڵمان، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا، بەشێکی بەرچاوە سیخوڕی کردنی ئەو دوو ناوەندە ئەمنییەی ئێران، کە زیاتریان پێوەندی بە ساڵی 2018 وە بوو، بە سیخوڕی کردنی بۆ سەر نەیارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشی سایبیری لە ناو ئاڵمان تاوانبار کرد. لەوڕاپۆرتەدا، هاتووە کە ئەو دوو ناوەندە ئەمنییەی ئێران، نەیارانی نێشتەجێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وەڵاتی ئاڵمان، خستۆنە ژێر چاوەدێری خۆی و هەوڵی کۆ کردنەوەی زانیارییان لە چالاکییەکانیی ئۆپوزسیۆنی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان داوە. لە درێژەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی ئاڵماندا هاتووە کە لە ساڵی 2014 وە، سپای تیرۆریستی شۆڕشی ئیسلامی، سیخوڕی لە سەر، ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، دامەزراوە عیلمی و سەنعەتییەکان، جیا بیران و موئەسەساتی سازکردنی چەک و تەقەمەنی، کردووە. هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ساڵی 2018 تا ئێستا، دامەزراوەی سیخوڕی "مەبنا" کە سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، پتر لە 300 هێرشی سایبیری کردۆتە سەر دامەزراوە سەنعەتییەکان لە دونیا و بەشێک لە دامەزراوە سەنعەتییەکانی ئاڵمانیشی بەخۆوە گرتبوو. لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتەی سازمانی ئەمنیی ناوخۆیی ئاڵماندا هاتووە کە، دامەزراوەی ئیسلامی لە شاری هامبۆرگی ئاڵمان، یەکێەک لە ناوەندە سیخوڕییەکانی، سپای تیرۆریستی قودسی شۆڕشی ئیسلامییە و کاری ئەو دامەزراوە مەزهەبییەش، کار کردن لە گەڵ، شیعەکانی نیشتەجێی وڵاتای ئاڵمانە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پلانەکانی خۆیان.