کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکشانی نرخی کڕێ خانوو لە کرماشان

00:11 - 11 پووشپەڕ 2719

دوابەدوای بارودۆخی خراپی ئابووریی ئێران، بێکاری وهەژاری لە ئێران و کوردستان، هەڵکشانی رۆژ لە گەڵ رۆژی نرخی پێداویستییەکان، بێ دەرەتانی وبێهیوایی خەڵکی هەژار و گرانی کرێ‌خانوو زۆربەی خەڵکی بێ‌دەرەتان کە پێشتر کرێ‌نشین بوون، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێستا لەنێو چادر و خێوەتدا ژیان بەسەر بەرن. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ماڵپەڕی 'تەسنیم'' کە سەر بە کۆماری ئیسلامییە، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەڕ ''ئەحمەد سەفەری'' نوێنەری شاری کرماشان لە مەجلیس باسی لە گرانبوونی کرێ خانوو و گرفتە ئابوورییەکان کردو، بۆ چارەسەری ئەو کێشانە داوای لە ناوەندەکانی ''مانگی سوور'' کردووە کە چادریان بۆ دابین بکەن تا بتوانن لە پارکەکاندا چادر هەڵدەن و لە نێو چادردا بژین. شایانی باسە کە چادرنشینی و لەسەر شەقام خەوتن تەنیا لە شاری کرماشان نییە و زۆربەی شارەکانی ئیران و بەتایبەتی کوردستانی گرتووتەوە. بەدوای گەمارۆکانی ئەمریکا و بچڕانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئورووپایی، کۆماری ئیسلامی زیاتر کەوتووەتە دۆخی نالەباری ئابووری و گرانییەوە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی پیداویستییەکانی بنەماڵەکان و هەروەها گران بوونی نرخی کرێ خانوو. جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامی مانگانە ڕادەی ٤٥ هەزار تمەن یارمەتی بە ناوی یارانە بە خەڵک دەدات کە بەدوای گران بوونی چەندسەد بەرابەریی پێداویستییەکان لە ئێران، ڕادەی یارانەی خەڵک هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەبووە ودەوڵەت دوای چەندین ساڵ ڕادەی یارانەی زیاتر نەکردووە.