کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دیرینی حیزب لە ناوچەی سەردەشت

06:27 - 11 پووشپەڕ 2719

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەشتووە بە داخێکی زۆرەوە ڕێکەوتی ٣ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکڕات بە ناوی حەمەدەمینی مام حەسەنی بێورانی خوارێ و باوکی هاوڕی حەسەن بێورانی ئەندامی حیزب دێموکراتی کوردستان ،دانیشتوی ولاتی نۆروێژ،لە ئاوای بێورانی خوارێی ناوچەی سەردەشت کۆچی دوای کرد. ناوبراو ساڵی ١٣٢٩ لە ئاوایی بێوران لە بنەمالەیەکی مام ناوندی و جوتیار لە دایک بووە.کۆچ کردوو لە سەرەتای دەست پێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات چەکی پارێزگاری لە گەل و وڵاتەکەی دەگرێتە دەست و لە ڕیزەکانی حیزب دێموکراتدا دەبێتە پێشمەرگە. چەندین ساڵ لە ڕێزەکانی هێزی موعینی و گیارەنگ دا لە خزمەت ئامانجەکانی حیزبەکەیدا بوو. دوای ساڵانێکی دورو درێژ خەبات و تێکوشان حیزب دوای دەست پێکردنی ترۆر لایەن رژیم کۆنەپرستی جمهوری ئیسلامی ئێران لە سالەکانی ۱۹۹۱ لە باشوورکوردستان بەناچار دەگەرێتەوە بۆ ناو خۆی ولات ناو خۆ و درێژە بە ژیانی ئاسای خۆی دەدا، بەڵام پاش چوونەوەشی هەر وەفادار بە ڕێگە و ڕێبازی شەهیدان و حیزبەکەی دەمێنێتەوە و تا دوا ساتەکانی ژیانی ئاواتی ڕزگاری کورد و سەربەخۆیی کوردستان بوو. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ناوادەی مام حەمەدەمین،ەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێمان حەسەن بێورانی دەکات و خۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین.