کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد

06:31 - 11 پووشپەڕ 2719

رۆژی ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی مام حوسێن محەمەدی خەڵكی مەهاباد دوای ماوەیەك نەخۆشی كۆچی دواییبكرد. مام حوسێن لە سەردەمی كۆماری كوردستان پێشمەرگەی كۆمار و ئەندامی حیزب بوو. دوای تێكچوونی كۆمار مام حوسێن هەر وەفادار بە رێبازی حیزب و شەهیدان مایەوەو . سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران و رووخانی حكوومەتی بنەماڵەی پەهلەوی مام حوسێن سەرلەنوێ چەكی دەست دایە و ماوەیەك بووەوە بە پێشمەرگە. دواتر كوڕ ێكی مام حوسێن بە ناوی مستەفا بوو بە پێشمەرگە و ئەركەكەی بابی بەجێ گەیاند و درێژەدانی رێگاكەی وەئەستۆ گرت. كچێكی مام حوسێن بە ناوی زێنەب لە یەكێك لە شەڕەكانی شاری مەهاباد لە لایەن جاشەكانەوە تەقەی لێدەكرێ و شەهید دەكرێ.خانووەكەی موسادەرە دەكرێ و چەندین جار دەگیرێ و ئەشكەنجە دەدرێ بەڵام قەت دەست لە بیروبڕوای خۆی هەڵناگرێ و دایمە هاندەر و پشتیوانی پێشمەرگەكان بوو. مام حوسێن لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا دڵە پڕ هیواكەی لە لێدان كەوت. ‎رووحی شاد و رێگای خەباتی ئاوەدان بێ. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو پیاوە تێکۆشەرەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەس و کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێیانی ئازیزمان کاک مستەفا محەممەدی و خاتوو ئەفسەر محەممەدی دەکات و خۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین.