کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری شاری تاران وتەبێژی دەزگای قەزایی ئێرانی وە درۆ خستەوە

02:44 - 12 پووشپەڕ 2719

عەلی موتەهەری بە پێچەوانەی ئیدیعاکانی وتەبێژی دەزگای قەزایی ، دەڵێ لە ئێران دژبەری سیاسی و زیندانی سیاسی هەیە. نوێنەری شاری تاران لە لێدوانێک لەگەڵ رۆژنامەی "ئیعتماد"دا؛ ڕایگەیاند لە ئێراندا هەم دژبەری سیاسی و هەمیش زیندانی سیاسیمان هەیە وهێندێک کەس ولایەن خۆیان لە گێلی دەدەن ودەیانهەوێ بڵێن ئێمە هیچ دژبەرو موخالیفێکمان نییە و، ناوەندە ئەمنییەکان و دەزگای باڵایی قەزایی تاوانی دژبەر وموخالیفەکانی خۆیان نێوی ئەمنییەتی لە سەر دادەنێن. تاوانباری ئەمنییەتی بە کەسێک دەوترێ کە گیانی خەڵک بخاتە مەترسیەوەو چەکی بەدەست بێت، نەک ئەو کەسانەی کە ڕەخنەیەکیان لە بەرپرسێکی باڵا و دەسەڵات هەبێت. جێی ئاماژەیە ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش 'غوڵامحسێن ئیسماعیلی'' وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیم ، لەچاو پێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێ لە ئیران هیچ زندانییەکی سیاسی بوونی نییە، ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە ساڵانە سەدان کەس لە چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و ژینگەپارێزی بە تۆمەتی سیاسی بوون وموحاڕبە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەکەوەنە ژێر ئازارو ئەشکەنجە وسزای درێژماوەیان بەسەر دا دەسەپێندرێ.