کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری سەحنەی کرماشان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

02:47 - 12 پووشپەڕ 2719

لە سەحنەی کرماشان بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو چالاکیی تەبلیغی کرا. لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی، لایەنگرانی ڕێبازی قاسملوو لە ناوچەی دێرین و کوردپەروەری سەحنەی پارێزگای کرماشان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەحنەی کرماشان بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار، وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و ڕێبەری لێوەشاوەی گەلەکەمان، بۆ جارێکی دیکە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێرانیان مەحکووم کرد و، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدان بە تایبەتی ڕێبەرانی شەهید، پەیامی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پارێزگای کرماشان ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.