کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

03:05 - 12 پووشپەڕ 2719

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی تاهیر دادیلی ئەندامی هەڵسووڕی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ناوچەی دهۆک گیانی لە دەستدا. یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لاپەڕی فەرمیی خۆیاندا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاندوە؛ زۆر بەداخەوە رایدەگەیەنین کە هاوڕێی دڵسۆز و کادری هەڵسووڕی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ تاهیر دادیلی لەناوچەی دهۆکی باشووری کوردستان تووشی کارەساتی تەسادوف بوو و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت. هاوڕێ تاهیر خەڵکی ناوچەی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان و کادرێکی هەڵسووری یەکیەتیی لاوان و ئەندامی بەباوەڕی رێبازی دێموکرات بوو لە ناوچەی سۆران. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمی کردن لە گەڵ بنەماڵەی تێکۆشەری ئەو لاوە جوانەمەرگە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەشیان دەکا و هیوای سەرکەوتن بۆ هاوسەنگەران و، سەرجەم لاوانی دێموکرات دەخوازێ.