کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڕینی فەرماندەکانی سپا درێژەی هەیە

23:02 - 12 پووشپەڕ 2719

خامنەیی لە درێژەی گۆڕینی فەرماندەکانی سپای پاسداراندا فەرماندەی گشتیی بەسیج و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی لەسەر کارەکانیان لابرد. بەپێی حوکمی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە ڕۆژی سێشەممە١١ی پووشپەڕ بڵاوکرایەوە "مەحەممەد ڕەزا ئاشتیانی"وەکوو جێگری ستادی گشتیی هێزەچەکدارەکان و "غوڵامڕەزا سڵیمانی"وەکوو سەرۆکی گشتیی بەسیج دەسنیشان کران. پێشتر "عەتائوڵڵا ساڵحی وغوڵام حسێن غەیبپوور"لەم شوێنانەدا بوون . غوڵامڕەزا سڵێمانی پێشتر فەرماندەی سپای ئەسفەهان بووەو مەحەممەدڕەزا ئاشتیانی لە فەرماندەکانی ئەرتەشە کە پێشتر وەکوو جێگری پشکنینی هێزەچەکدارەکان بووە. جێی ئاماژەیە کە دوای ئەوەیکە سپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە و، ئاشکرابوونی بەڵگە نهێنییەکانی زانیاری نیزامی و ناوکی کۆماری ئیسلامی ، گرتنی بەشێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران لە لایەن ڕژیمەوەو هەڵهاتنی چەن فەرماندەیەکی دیکەی سپای پاسداران بۆ وڵاتانی تر ،جێگۆرکێیەکی زۆر و بەرچاو لە فەرماندە کانی سپای پاسداراندا لە لایەن خامنەییەوە کرا کە بەرچاوترینیان فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران و فەرماندەی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی و هەروەها فەرماندەکانی دیکە بەتایبەت فەرماندەکانی سپا لە سەر سنوورەکان بوو. چاودێران باس لەوە دەکەن کە بەشێکی بۆ بێ متمانەیی خامنەیی لەو فەرماندانە دەگەڕێتەوەو بەشێکی دیکەشی بۆ بێهیوایی و دڵساردی هێزەکانی سپای پاسداران و هێندێک لە فەرماندەکانە لە داهاتووی ڕژیم