کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگادارییەک لە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

15:57 - 15 پووشپەڕ 2719

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە ماوەی رۆژانی رابردوو تا ئێستا کۆمەڵێک لێدوان و راگەیەنراو بە ناوی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و بە مەبەست، سەبارەت بە دانوستان و وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بڵاوکراوەتەوە.  لێرەوە ھەموو لایەن و رای گشتیی خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو راگەیەنراو و بەیاننامانە ھیچ پەیوەندییان بە ناوەندی ھاوکارییەوە نیە و ئێمە لێی بەرپرسیار نین. ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ١٣ی پوشپەڕی ١٣٩٨ ٥ی جولای ٢٠١٩