کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بەشداری سكرتێری حیزبەكان كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی بەڕێوەچوو

03:00 - 17 پووشپەڕ 2719

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ شەممە ١٥ی پوشپەڕی١٣٩٨- (٦/٧/٢٠١٩)كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بەشداریی كەسانی یەكەم حیزبەكان‌و بە میوانداریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەدا هەلومەرجی ئێستای ئێران‌و كوردستان‌و ئەگەرەكانی داهاتوو خرانەبەر باس‌و لێكۆڵینەوە‌و بەخۆشییەوە هاودەنگی زۆر لەو ناوەندودا بەدی كرا كە پێویستە حیزبە سیاسییەكانی كوردی رۆژهەڵات بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەیی‌و یەكدەنگی پێویستیان هەبێت. تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە باس لەو گەڵاڵە‌و ئەركانە كرا كە ناوەندی هاوكاریی بەشێوەی ناوخۆیی كاریان لەسەر دەكات، لەو بوارەشدا دەركەوت كە پێشوەچوونی باش بۆ كاری هاوبەش دەبیندرێ‌و بڕیاردرا لەمبارەشەوە كاری چڕوپڕ‌و خێرا ئەنجام بدرێت.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ١٥ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی – ٦ی جولای ٢٠١٩