کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەڕانسە داوا لە ئێران دەکا، لە پیتاندنی یورانیۆم پاشگەز بێتەوە

23:17 - 17 پووشپەڕ 2719

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای لە ئێران کرد کە بەرپرسیار بێ لەو خاڵانەی کە لە ڕێککەوتنی "بەرجام"دا هاتووە. ڕۆژی یەکشەممە،١٦ی پووشپەڕ وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە بەرپرسیار بێت لە هەمبەر ئەو خاڵانەی کە لە بەرجامدا هاتووە و، داواشی لە ئێران کرد، هەموو ئەو چالاکییانە کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاری دێنێ، ڕابگرێت. هاوکات دوای دەرکردنی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، سەرۆک‌کۆماری فەڕانسە، ئامانۆئێل مەکرۆن، هەڵوێستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پیتاندنی یورانیۆم، بە توندی مەحکوم کرد و، بە لە ژێر پێ‌نانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە قەڵەم دا. بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، 7ی ژووئیە، لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی‌دا، ڕایەنگەیاندبوو کە لەمەوبەدوا، هیچ بەرپرسایەتێکمان نابێ لە هەمبەر ڕاگرتنی پیتاندنی یورانیۆم و، هەروها ڕێژەی پیتاندی یورانیۆم ، بە پێی ویستی خۆمان، بەرزی دەکەینەوە.