کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پومپێئۆ: ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە تێرۆریزم درێژە بدات

18:22 - 18 پووشپەڕ 2719

پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرلەنوێ ڕایگەیاند: چی دیکە ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی نادرێت کە پشتیوانی سەرەکیی تێرۆریزمی نێو دەوڵەتی بێت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها دەستی لە گەیشتن بە پلانەکانی لە جیهان کورت دەکەینەوە تاکوو ئاسایش و ئەمنییەت بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکان. ناوبراو رۆژی دووشەممە ١٧ی پووشپەڕ، لە کۆنفڕانسێکی مەسیحییەکاندا سەبارەت بە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی گوتی: کاری ئێمە لەگەڵ ئێران تەواو نەبووە و گوشارەکانمان زیاتر دەکەین. گرووپە تێرۆریستییەکانی حیزبوڵڵا، حەماس، حەشدی شەعبی، فاتمیوون و زەینەبیوون و چەندین گرووپی تێرۆریستیی دیکە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانیی نیزامی و ماڵییان لێدەکرێ، ناتوانن لە ئێران پارە وەرگرن و درێژە بە ئاژاوە گێڕییەکانی خۆیان و بشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بدەن. خەڵکی ئێران بە هەموو شێوەیەک لە لایەن دەسەڵاتدارانی زاڵم بە سەر ئەو وڵاتەدا دەچەوسێنەوە وسەرکوت دەبن و چل ساڵە ئایەتوڵڵاکان خەڵکی ئەو وڵاتە لە باوەڕەکانیان بێبەش دەکەن و دژایەتی دین و ئایینەکانی دیکەی ئێران دەکەن. گوشارەکانی سەر ئێران لە لایەن ئامریکاوە تەنگی بە کاربەدەستان هەڵچنیوەو بۆ ئەوەی سەرنجی وڵاتانی ئورووپایی بەرەو لای خۆی ڕابکێشت، هەڕەشەی پۆختەکردنی یورانیۆم بە پێچەوانەی ڕادەی پەسندکراو لە ڕێککەوتنی "بەرجام" دەکا.