کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری سەردەشت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

01:18 - 20 پووشپەڕ 2719

لە شاری کوردپەروەری سەردەشت بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو چالاکیی تەبلیغی کرا لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی، لایەنگرانی ڕێبازی قاسملوو لە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی١٨ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڕەکەکانی "فەرهەنگیان و شەبەکەی دووی" شاری سەردەشت بە نووسینی درووشم و بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی پێوەندی‌دار، وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و ڕێبەری لێوەشاوەی گەلەکەمان، بۆ جارێکی دیکە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێرانیان مەحکووم کرد و، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدان،پەیامی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.