کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پلانی پێکهێنانی هاوپەیمانیی سەربازی دژ بە ئێران لەلایەن ئەمریکاوە

01:24 - 20 پووشپەڕ 2719

سەرۆکی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا سەبارەت بە کردەوەکانی ئێران لەوبارەوە گوتی:" لە ئیستادا خەریکی لێکۆڵینەوە لە پلانێکین کە بۆ پارێزگاری و ئازادیی ئاوە نێودەولەتییەکانی دەوروبەری ئێران و دەمانەوێ پەیمانێکی نیزامی لەگەڵ ولاتانی هاو بیر و ڕای ئێمە لەو ناوچەیە پێک بێنن ". ""جۆزێف دانفۆرد " سێشەممە ١٨ی پووشپەڕ پێش لە بینینی مایک پۆمپێئۆ و مارک ئسپیر، لەو بارەوە بە هەواڵنێرانی گوت: ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە کۆماری ئیسلامی و لقەکانی لە تێکدانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەوریان هەیە. هەروەها ناوبراو زیادی کرد کە :ئێمە لە حاڵی ئاڵوگۆڕی بیروڕاداین تاکوو لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانەدا، هاوپەیمانەییەکی نیزامی بۆ دڵنیابوون لە ئازادی کەشتی‌وانی لە" گەرووی هورموز و "بابولمەندێب "دا پێک بێنین. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز :لەم پلانەدا کە لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا تەواو کراوە،ئەمریکا چاوەدێری و فەرماندەریی کەشتییەکانی لە ئەستۆیە و هاوپەیمانەکان لە نیزیک ناوگانەکانی ئەمریکا وە، کەشتییە بازرگانییەکان بە ئاڵای خۆیانەوە پشتیوانی دەکەن و دەیانپارێزن. دانفۆرد هەروەها ڕایگەیاند : لە چەندڕۆژی داهاتوودا دیار دەبێ کە چ وڵاتانێک ئیرادەی سیاسییان بۆ پاڵپشتی لەم هاوپەیمانییە دەبێ ،ئینجا ئێمە لە گەڵ هێزە نیزامییەکان بۆ ناسینی توانا تایبەتەکان کار دەکەین. دوای چوونەسەرەوەی ئاستی گرژییەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئەمە تازەترین بڕیاری ئەمریکایە.