کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری شنۆ

22:42 - 20 پووشپەڕ 2719

لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عەبدوڵرەحمان قاسملوو، ڕێبەری ناوداری کورد ، لە شاری دێموکراتدۆستی شنۆ چالاکیی تەبلیغی کرا. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆوە بە دەستمان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو ١٩ی پووشپەڕ، بەشێک لە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو کوردان، بە نووسینی دروشمی شووڕشگێڕانە و بڵاوکردنەوەی تڕاکت و وێنەی پێوەندی‌دار، وێڕای مەحکوومکردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ئامانجەکانی شەهیدانی حیزب، بەتایبەتی ڕێبەرانی شەهید، پەیمانی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. شایانی باسە لە یەکەم ڕۆژانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ سییەمین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان چالاکییەکان دەستی پێکردوەو هێشتا هەر بەردەوامە.