کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی شەهید دوکتور قاسملوو لە ئیلامی دێرین

22:48 - 20 پووشپەڕ 2719

لە شاری ئیلام یاد و ناوی شەهیدانی ڤییەن، بەتایبەتی شەهید دوکتور قاسملوو بەرز ڕاگیرا. لە شەوانی ڕابردوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری کوردپەروەری ئیلام، بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی تیرۆری ڕێبەری ناوازەی گەلەکەمان، شەهید عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامییان مەحکووم‌ کرد. شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ لە درێژەی چالاکییەکانی خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، لایەنگرانی ڕێبازی قاسملوو لە شاری گرینگی ئیلام بە شێوەی بەربڵاو یاد و ناوی دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت. لەو چالاکییەدا کە لە ئیلام و چەند شاری ئەو پارێزگایە بەڕێوەچوو، بە سەدان وێنەو تراکتی تایبەت بەو یادە بڵاو کرایەوەو هەروەها لە چەندین شەقام و گەڕەکی بەرچاوی ئیلام دروشمی "قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە" نووسرا. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە خەڵکی بەهەست و هەڵوێستی ئیلام، بەتایبەتی لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لەو شارەدا، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.