کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی شەهید عەبدولڕەحمان قاسملوو لە شاری تیکاب

23:31 - 22 پووشپەڕ 2719

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی تیرۆری قاسملووی ڕێبەر و تێکۆشەر، لە شاری تیکاب سەر بە ناوچەی دێموکراتپەروەری هەوشار یاد و ناوی ئەو ڕێبەرە مەزنە بەرز راگیرا. شەوی ٢١ی پووشپەڕی ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ سییەمین ساڵی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکاب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامییان مەحکووم‌ کرد. لە درێژەی چالاکییەکانی خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، لایەنگرانی ڕێبازی قاسملوو لە شاری زێڕینی تیکاب بە شێوەی بەربڵاو یاد و ناوی دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت. لەو چالاکییەدا لە چەندین گەڕەک و شوێنی بەرچاو لە شاری تیکاب بە تایبەتی لە گەرەکەکانی ناوباخ و مدرسه امام علی و پشت فرمانداری بە سەدان وێنەو تراکتی تایبەت بەو یادە بڵاو کرایەوە. هەروەها بەشێکی دیکە لە لایەنگرانی وەفادار بە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکاب لەم گەڕەک و شوێنانە چالاکییان کردوە کە بریتین لە "محله شریف‌ئاوا، بلوواری ئازادی، شەقامی ئینقلاب، شەقامی خومەینی، ١٧ شەهریوەر، پارکی جەنگەڵی میللەت، بلووار تەخت سوڵیمان، جادەی ساحلی" کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، بەتایبەتی لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە شاری تیکاب و ناوچەی هەوشار، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.