کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سەقز یادی دوکتور قاسملوو بەرز ڕاگیرا

23:38 - 22 پووشپەڕ 2719

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی تیرۆری ڕێبەر و تێکۆشەری گەلەکەمان دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، لە شاری سەقز یاد و ناوی ئەو ڕێبەرە مەزنە بەرز راگیرا. شەوی ٢١ی پووشپەڕی ٩٨ هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەقز، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامییان مەحکووم‌ کرد و هەروەها لەگەڵ ئامانجەکانی ڕێبەرانی شەهید پەیمانی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. لە درێژەی چالاکییەکانی خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، لایەنگرانی ڕێبازی قاسملوو لە شاری سەقز بە شێوەی بەربڵاو یاد و ناوی دوکتور قاسملوویان بەرزڕاگرت. لەو چالاکییەدا لە چەندین گەڕەک و شوێنی بەرچاو لە شاری سەقز بە سەدان وێنەو تراکتی تایبەت بەو یادە بڵاو کرایەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە خەڵکی دێموکراتدۆستی کوردستان، بەتایبەتی لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە شاری سەقز، هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.