کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ دوویەمین جار بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری بانە چالاکیی تەبلیغی کرا

03:33 - 23 پووشپەڕ 2719

شەوی ٢١ی پووشپەڕ بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی، لایەنگرانی ڕێبازی قاسملوو لە شاری بانە بۆ جارێکی دیکە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تڕاکتی پێوەندی‌دار، وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات و ڕێبەری لێوەشاوەی گەلەکەمان، بۆ جارێکی دیکە کۆماری تیرۆریستپەروەری ئێرانیان مەحکووم کرد و، لەگەڵ ڕێباز و ئامانجی شەهیدان بە تایبەتی ڕێبەرانی شەهید، پەیامی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.