کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زێدی لە دایکبوونی "دوکتور قاسملوو" یادی ئەو ڕێبەرە مەزنە بەرز ڕاگیرا

03:51 - 23 پووشپەڕ 2719

لە شاری ورمێ بە بۆنەی سییەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا یاد و ناوی ئەو ڕێبەرە ناوازەیە بەرز راگیرا. شەوی ٢٠ی پووشپەڕ لە بەرەبەری ساڵڕۆژی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری ڤییەن و شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ورمێ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. لەو چالاکییەدا لە چەندین گەڕەک و شەقامی بەرچاوی شاری ورمێ کە بریتین لە دەبیرستانی ١٣ ئابان، زانکۆی ئازادی ورمێ، پارکی شار، پارکی فەرهەنگ، شارەکی فەرهەنگیان و چەندین شوێنی دیکە، وێنە و تراکتی تایبەت بە یادی دوکتور قاسملوو بڵاوکرایەوەو بە نووسینی دروشمی شۆڕشگیڕانە کۆماری ئیسلامی و بکوژانی قاسملووی شەهید، مەحکووم‌کران. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی کردن لە سەرجەم لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی تێکۆشەرانی دێموکرات لە گەورە شاری ورمێ ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ. هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی "دزەی مەڕگەوەر"، سەر بە شاری ورمێ، بە شێوەیەکی بەربڵاو، تراکت و پۆستێری تایبەت بە یادی ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاوکردەوە.