کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان لە ساڵرۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو

04:43 - 23 پووشپەڕ 2719

هەموو ساڵێک لە مانگی پووشپەڕ و نیزیکبوونەوە بە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ناوەندە ئەمنییەکان گوشار و هەڕەشەکانی خۆیان بۆ سەر خەڵکی قاسملوودۆستی کورد زیاتر دەکەن. بە گوێرەی ئەوزانیارانەی کە بە " کوردستان وکورد" گەیشتوون، لە ڕۆژی ١٩ پووشپەڕ هەتاکوو ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو بە دەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی، سپای پاسداران هەڕەشەیان لە خەڵکی کوردستان کردوە، کە نابێ لە ژێر هێچ پاساوێک دووکان و بازاڕ دابخەن، دەنا بە تووندی سزا دەدرێن. هەر لەو پێوەندییە‌دا هاونیشتمانییەک لە شاری شنۆوە، ڕایگەیاند کە ماوەی سێ ڕۆژی جموجۆلێ هێزە ئەمنییەکان لە نێو شار و گوندەکانی ئەو ناوچە زیادی کردووەو، ناوەندە ئەمنییەکان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم هەڕەشە لە خەڵک دەکەن کە لە هەرچەشنە چالاکی و داخستنی دووکان و بازاڕ خۆ ببوێرن، دەنا ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە. هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە ئەمساڵ کە ڕێکەوتە لەگەڵ سییەمین ساڵی تیرۆری دوکتور قاسملوو، گوشار و هەڕەشەکان زیاتر لە ساڵانی پێشوو بووەو دەزگا ئەمنیەتییەکان بە وردی خەڵکی ناوچەی شنۆیان کونتڕۆڵ کرد بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە شاری شنۆ بە هەڵکردنی ڕەنگی "شین" و داخستنی دووکان و بازاڕ خەڵکی دێموکراتدۆستی ئەو ناوچەیە بێزراوی خۆیانیان لە کۆماری ئیسلامی و وەفادارییان بۆ خوێنی شەهیدان دووپات کردەوە.