کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئیرادەی گەلێک

05:55 - 19 خەرمانان 2719

یەک ساڵ لەمەو بەر لە بەربەیانێکی تێکۆشانەوە، لە قەڵای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە، لە ساتی باس و داڕێژە بۆ خەبات دژی تاریکپەڕەستانی جەهل و نەزانیی کۆماری ئیسلامی، بـۆ ئازادی و عەداڵەتی گەلێکی چەوساوەی دەستی ڕێژیمی مەڵاکان؛ ئیڕادەی نەتەوەیەک دەکڕێتە ئامانجی هێرشی مووشەکە بالیستیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و بەداخەوە شازدە کەس لە ڕۆڵە قاڕەمانەکانی نەتەوەی کورد شەهید بوون و زیاتر لە چل کەس زامدار بوون . کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەر لە سەرەتای دامەزڕانیەوە، وڵامی داوا ڕەواکانی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان، کە داوای ژیانێکی ئازاد و سەربەستە، داوای پاڕاستنی شوناس و بەدیهێنانی ماڤە، ویستێکی ڕەوایە هەم بەپێی یاسا گەڕودنی و ئینسانیەکان، بە میکانیرمی دێالۆگ و شاڕەستانیەت داوای کردوون، بە زەبری ئێعدام و کوشتن وەڵامی داوتنەوە.  چۆنکی لە مانیڤێستی ڕێژیمێکی وا ملهووڕ و دڕەندە، نامۆ بە ئازادی و دادپەڕوەری جێی نابیتەوە . حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ساتەوەختی دامەزرانیەوە، وەک حیزبێکی بەرپرس و زمانحاڵی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان ، بە خوێندنەوەیەکی ڕێالیستانە لە پرس و دۆخی کورد، وابووتە چقڵی چاوی ڕێژیمی ئاخوندی، وەک کورد وتەنی: "پێی خۆشە کوێر بێ و، نەیبینیت" بەڵام خەیاڵیان خاوە. حیزبێک وەک ئیرادەی نەتەوەیەک، کە حازر بێ خوێن ببەخشێ لە ئاستی ڕێبەرانیدا، تاگەشتن بە ئازادی و مافە ڕەواکانی لە سەر خاکی کوردستان و بۆ خەڵکی کورد دەمێنی و ڕەسالەتە مێژووییەکەی، کە کچان و کورانی نیشتیمان پێیان بەخشیوە، دەگەیەنیت بە سەر مەنزڵگەی بەختیاری و یەکسانی . حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆیە ئیڕادەی نەتەوەیەکە ، چۆن پاش زیاتر لە حەوت دەیە لە تێکۆشان بۆ مافەکانی کورد گەرم و گورڕتر لە جاران لە مەیدان دایە و ڕۆژانە لاوانی نیشتمان پەیوەست بە ڕیزەکانی ئەم حیزبە بۆ خەبات دژی حکومەت دەبن . بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە، چۆن توانیویەتی دژی دوو دیکتاتۆری پاشایەتی و ئاخوندی درێژە بە خەبات بدات. بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە چۆن سێدارە، زیندان، شەهید بوون و دەربەدەری نەیانتوانیوە چۆکی پێدادەن . بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە چۆن موشکباران، سوورتر و خۆراگرتری کرد لە سەر داواکانی گەلی کورد. بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە چۆن ستراتیژ و بەرنامەکەی شوێندانەرترین کاریگەریی لە پانتایی سیاسەتی کوردستان و نێو کۆمەڵانی خەلکدا هەیە. لە یەک ڕستەدا بۆیە ئێرادەی نەتەوەیەکە چونکی خەڵکی کوردستان حیزبی دێموکراتە و حیزبی دێموکرات، خەڵکی کوردستانە.