کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی کوشتنی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان

16:37 - 31 خەرمانان 2719

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی ٣١ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لە سنووری کێلەشینی شنۆ هێزە تێرۆریستەکانی سپای پاسداران تەقە لە دەستەیەک لە کۆڵبەران و کاسبکاران دەکەن، کە لە ئاکامدا کەسێک بە ناوی "ڕێبوار عومەرزادە "کوڕی عێزەت خەڵکی پووشاوێ، دەبێتە قوربانی وبەداخەوە گیانی لەدەست دەدا و کەسێکی دیکە بە ناوی "ڕەسووڵ گۆران"خەڵکی "کانی ڕەشی" شنۆ بە توندی برینداربووە. شایەنی باسە ئەوکەسەی کە بریندارە ساڵێک لەمەوپێش کوڕێکی هەرلەو ڕێگەیەدا بەدەستی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستداوە. جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا ٩ کۆڵبەر بریندارکراون. ڕۆژ نییە کۆڵبەران لە کوردستاندا و بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی هاوردەی قاچاخ نەبنە قوربانی و لە حاڵێکدا دزی و گەندەڵی بەرپرسانی ڕێژیم و بەتاڵانبردنی داهاتی ئێران لە لایەن ئاخوندەکان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە بۆتە کاری ڕۆژانەی کاربەدەستانی ئەو ڕیژیمە و خەڵکیش ڕۆژبەڕۆژ هەر هەژارتر و نەدارتر دەبن و نەهامەتی زیاتر ڕوو لە خەڵک دەکا.