کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتى عەرەب لە ژێر مەترسی لەسێدارەداندان

16:39 - 31 خەرمانان 2719

"ئەهرۆ"، ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەهواز لە زمان ڕاگەیاندنەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامییەوە بڵاوىکردەوە کە فەرماندەى سپاى خوزستان، "حەسەن شاهوارپوور"، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسى لە ئەهواز ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوەکانى ڕووداوى مانۆڕە سەربازییەکەى ٣١ى خەرمانانى ساڵى ڕابردوو، بڕیار وایە بە زوویی لەسێدارە بدرێن. سەرچاوەیەکى خۆجێیی ئەو ڕێکخراوەیەش بڵاوىکردەوە کە نیگەرانییەکان لەبارەى لەسێدارەدانى زیاتر لە ٣٠ چالاکى عەرەب کە بە زۆرى ددانپێدانیان لێوەرگیراوە، بەردەوامن و بنەماڵەى تۆمەتبارکراوەکان هێشتا نیگەرانن کە تۆمەتبارەکان لە ژێر ئەشکەنجەى زیندانە نهێنییەکانى وەزارەتى ئیتلاعات ناچار بە دانپیانان کراون و بە شێوەى نهێنى و گوماناوى ئەو حوکمە قورسەیان بەسەردا سەپاوە و پێشتریش ئەو شێوە دانپێدانان و لە سێدارەدانانە لە سەر هاووڵاتیانی عەڕەب جێبەجێ کراوە.