کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی "بەهمەن قوبادی" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی خومەینی، دوای دەسبەسەرکران ئازاد کرا

14:40 - 1 رەزبەر 2719

.و دواتر ئازاددایکی "بەهمەن قوبادی"، دەرهێنەر و فیلمسازی ناسراوی کورد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خومەینیی تاراندا، دەسبەسەر کرا. ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی خەرمانان، "بەهمەن قوبادی"، دەرهێنەری ناسراوی کورد، هەواڵی دەسبەسەرکردنی دایکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خومەینی بڵاو کردەوە. ناوبراو لەمبارەوە لەسەر پەیجی فەرمیی خۆی لە ئینیستاگرامدا ڕایگەیاند: "هەواڵم پێگەیشت کە دایکی پیرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خومەینی، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە". قوبادی" هەروەها نووسیویەتی: "شەرم بۆ ئێوە (ڕێژیمی ئێران) کە ئیجازەی چوونەدەرەوەی دایکی زەحمەتکێش و ماندووم نادەن، هەتاکوو دوای ماوەیەکی دوورودرێژ، بیبینم، ئێوە زۆر لە مرۆڤایەتی و ویژدان بەدوورن. وەها ڕێژیمێکی گەندەڵ، ترسنۆک ودرۆزن، ڕێگایەکی جگە لە لەنێوچوون نییە. شەرم بۆ هەمووتان". بەهمەن قوبادی، ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە شارستانی بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە زانکۆی تاراندا لە بواری سینمادا بڕوانامەی وەدەستهێناوە. ناوبراو یەکێک لە پڕکارترین دەرهێنەرانی کورتەفیلمە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەدەست هێناوە.