کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جیمز مەتیس: چل ساڵە کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی ئاژاوەیە لە جیهاندا

14:52 - 1 رەزبەر 2719

وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا "جیمز مەتیس" ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خەرمانان لە وتووێژێکدا لە گەڵ کاناڵی "ئەی بی سی" وتی: کۆماری ئیسلامی چل ساڵە لە جیهان و بەتایبەت لە ناوچەکە خەریکی ئاژاوەگێڕانە و پلانی بۆ تێکدانی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست داناوە تاکوو لەو ڕێگەیەوە بتوانێ پانتایی دەسەڵاتی بەرفراوانتر بکا. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کۆماری ئیسلامی دەیەوێ ڕێبەریی وڵاتە موسوڵمانەکان و دواتریش جهیان بگرێتە دەست و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە تەنانەت دۆستان و هاوپەیمانەکانی خۆیشی بکاتە قوربانی سیاسەتی پاوانخوازی مەزهەبی، بەڵام خەڵکی ئێران لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدا نین و پاڵپشتی ناکەن، ئێمە خەڵکی ئێران لە کۆماری ئیسلامی جیادەکەینەوە". ژنراڵ مەتیس بە ئاماژە بە چەندین کردەوەی تێرۆریستی و تێکدەرانەی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی و لەوانە هەوڵدان بۆ کوشتنی باڵوێزی عەرەبستان لە ئەمریکا،ه ێرش بۆ سەرباڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە جیهان و کوشتنی سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی: "ئەم کردەوانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی تازەنین و دەبێ پێشی پێ بگیرێ. مەتیس بە ئاماژە بە عەرەبستان وتی ئێمە نابێ پشتی هاوپەیمان و شەریکەکانمان چۆڵ بکەین، دەبێ ڕەفتارمان جۆرێک بێت کە هاوپەیمانەکانمان بڕوایان پێمان بمێنێ و لە کاتی پێویستدا پشتیوانی گونجاویان لێبکەین. دیارە مەبەستی ناوبراو ئەوەبوو کە ئەمریکا دەبوایە هەڵوێستی توندتری گرتبا بەرانبەر بە هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەرعەرەبستان سعوودی.