کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

14 زیندانیی کورد ئێعدام کراون

13:36 - 2 رەزبەر 2719

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە 14 زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە لە‌ سۆنگه‌ی تاوانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌زگای قه‌زایی ‌ بڕیاری ئێعدامی بەسەردا سەپاندوون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم 7 بەندکراوی کوردی کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی سنە، کرماشان، زەنجان و مەراغە و زەنجاندا لە دار دابوو. بەوەش ژمارەی ئەم زیندانییە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە دار دراون، گەیوەتە 21 کەس. جێی بیرهێنانەوەیە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردووش لانیکەم 49 زیندانیی کوردی لە دار دابوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، دەبینین له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتوه‌.