کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی 122 کۆڵبەر و کاسبکار لە شەش مانگی ڕابردوودا

13:44 - 2 رەزبەر 2719

له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم 66 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. به‌پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا 19 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و 47 که‌سیش بریندار بوون. کوژران و برینداربوونی 66 کۆڵبەر و کاسبکار لەو سێ مانگە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی وەرزی بەهاریشدا 56 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار بوون، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە پێناو پارووە نانێک داناوە، گەیوەتە 122 کەس کە 43 کەسیان کوژراون و 79 کەسیش بریندار بوون. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون و لەو 242 قوربانییە 80 کەسیان کوژرابوون و 162 کەسیش بریندار ببوون.