کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی لانیکەم 81 کەس لە کوردستان لە سێ مانگی ڕابردوودا

14:19 - 2 رەزبەر 2719

ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی سێ مانگی هاویندا پڕ دیار و بەرچاو بووە. لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 100 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 81 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی بەهاریش‌دا ئاماری گیانلەدەستدانی 72 کەس بەهۆی خوکوشتنی ڕاگەیاندبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا خۆیان کوشتووە، لانیکەم 153 کەس بووە. شایانی باسە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم 170 کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون.