کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین کونفرانسی"مەریوان" ناسی بەڕێوە دەچێ

16:05 - 2 رەزبەر 2719

یەکەمین کۆنفرانسی مەریوانناسی لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ. ئەو کۆنفرانسە لەلایەن ئەنجوومەنى ئەدەبی ـ فەرهەنگى شاری مەریوانەوە بەڕێوە دەچێ. تەورەکانی کۆنفڕانسی مەریوانناسی لە پێنج پرسى گشتی پێکهاتوون کە بریتین لە: یەکەم: مێژوو و شوێنەوارناسی دووەم: ڕۆشنبیری و فەرهەنگی سێهەم: کۆمەڵایەتی چوارەم: ژینگە و جوگرافیا پێنجەم: ئابووری شایەنی باسە کە شاری مەریوان بە سروشتێکی یەکجار دڵڕفێن و دەوڵەمەند، بەناوبانگترین شانۆی سەرشەقامی ئێرانی هەیە و لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیشەوە بە شاری کڵاش ناسراوە و هەروەها ئەگەری زۆری هەیە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری و تووریستی جیهانی، بەڵام سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر کوردستان وایکردووە تا پێش لە ناساندنی شارو ناوچەو فەرهەنگ و کەلتووری کوردستانیش بە دونیا بگرێ. ڕێژیم هەر لەو پێوەندییەدا بەردەوام وەکوو شارەکانی دیکەی کوردستان خەریکی ئاگرتێبەردان و لە ناوبردنی ژینگە و سروشتی مەریوانە.