کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کورتەیەک لە قسەکانی دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی

15:56 - 3 رەزبەر 2719

دۆناڵد ترامپ، لەسەرەتای قسەکانیدا لە هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک وتی: "کارنامەی ڕێژیمی سەرکوتکەری ئێران لە وێرانی و مەرگدا بۆ هەموو کەس ئاشکرایە، ئێران ڕێژیمی ژمارە یەکی پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا. ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی سامانی ئەو وڵاتە بە فیڕۆ دەدەن و لە وڵاتانی دیکە شەڕ وئاڵۆزی دەنێنەوە. من لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ کەڵک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی چوومە دەرێ. ئەو ڕێککەوتنە مووشەکە بالستیکەکانی لەخۆ نەگرتبوو. گەمارۆیەکی سەختمان لەسەر ڕێژیمی ئێران داناوە و بەرزترین ئاستی گەمارۆکانمان لەسەر ئێران داناوە و ئێران لە وڵامدا تووندوتیژیەکانی پەرەپێداوە. تا ئەو کاتەی رێژیمی ئێران ڕەفتارەکانی دەگۆڕێ گەمارۆکان درێژەیان دەبێت. هیچ وڵاتێکی بەرپرس لە جیهان نابێ تینویەتی رێژیمی ئێران بە خوێن قەبوڵ بکات. ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران وڵاتێکی پڕ لە شانازییان کردووە بە وڵاتێکی مەترسیدار کە دەبێ بە پارێزەوە لە گەڵی بجووڵێینەوە. ئیزن نادەین کۆماری ئیسلامی دەستی بە بۆمبی ئەتۆمی ڕابگات. ئەوان بەردەوام هاواری مردن بۆ ئەمریکا دەکەن و دژی یەهودیەکانن. ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەڵێ ئیسرائیل گرێیەکی شێرپەنجەیە و ئێمە ئەوە قەبوڵ ناکەین. خەڵکی ئێران شایستەی ئەوەن دەسەڵاتەکەیان لە بیری چارەسەری کێشە ئابوورییەکانیان دابێ. کاتی ئەوە هاتووە ڕێبەرانی ئێران بیر لە بەرژەوەندی خەڵکی خۆیان بکەنەوە. ئەوانەی بوێرن ئاشتی هەڵدەبژێرن، هەموو کەس دەتوانێ شەڕ دەسپێبکا.