کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی دیکە لە بەندیخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا

16:00 - 3 رەزبەر 2719

زیندانییەکی دیکە لە بەندیخانەی ورمێ بە هۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی گیانی لەدەستدا. عەلی پایا، تازەترین قوربانیی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بە بەندکراوانە کە لە زیندانی ورمێ و بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی زیندان گیانی لەدەستدا. ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای 6 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپابوو. عەلی پایا شەشەمین زیندانیی کوردە کە لە سێ مانگی ڕابردوودا و لە زینداندا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە. لەو شەش کەسە سێ کەسیان بە ناوەکانی "داریوش کەنگرلوو"، "ئەحمەد ئاموختە" و "نەوبەخت سەحرایی" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ و؛ "مووسا فاتحی" لە زیندانی ناوەندیی سنەدا گیانیان لە دەستداوە، هەروەها بەهمەن مرادی، کاسبکاری خەڵکی دێولانیش دوای دەسبەسەرکرانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە.