![](/files/krekaranoranjbarannnohdk.jpg)
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢ی سێپتامبری٢٠١٩ی زایینی، هەیئەتیکی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ساڵح کاکەیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پێوەندییەکان، عەلی محەممەد ئەندامی سەرکردایەتی وهاوڕێ حەمەڕەش ئەندامی پێوەندییەکان، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبیان لە هەولێر کرد و لەلایەن خالید وەنەوشە لێپرسراوی نوێنەرایەتی حیزب لە هەولێر و هەیئەتێکی هاوڕێی پێشوازییان لێکرا و کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و دۆزی کورد لە ناوچەکە و بابەتە هەستیارەکان لە لایەن ئەم دوو لایەنە کەوتنە بەرباس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. هەردوولا ئومێدیان خواست کە لایەنە کوردستانییەکان ئەوپەڕی پتەوەی و یەکگرتوویان هەبێت و هەر دوولا پێداگرییان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پێوەندی و دۆستایەتییەکان هەر گەرم وگوڕ و بەردەوام بن.
![](http://localhost/files/photo_2019-09-25_11-04-26.jpg)