کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا ١١ کۆمپانیاى نەوتى و کەشتیوانى چینى خستە لیستی گەمارۆکانەوە

20:17 - 4 رەزبەر 2719

وەزارەتى خەزێنەدارى ئەرمریکا ٥ کەس و ٦ کۆمپانیاى چینى بە هۆى هاوکاریکردنى کۆمارى ئیسلامى لە بوارى نەوت، سزا دا. کۆمپانیاى نەوتى کۆنکۆرد و کەشتیوانى کاسکۆ و چەند کەس و کۆمپانیاى دیکەى چینى بە هۆى هاوردەکردنى نەوت لە ئێران، لە لایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی گەمارۆکانەوە. کۆمپانیاى کەشتیوانى کۆنلۆن و هۆڵدینگ کۆنلۆن و کۆمپانیاى پێگاسۆس ٨٨، لە کۆمپانیا چینییەکانى دیکەن کە گەمارۆیان خراوەتە سەر. مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوێنی چوارشەممە ٣ى ڕەزبەرى ۹٨ هەتاوی لە کۆبوونەوەی "یەکیەتى دژى ئێرانى ئەتۆمى" گوتى: "ئەمڕۆ گەمارۆ دەخەینە سەر چەند کۆمپانیا و کەسى چینى کە گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامییان پێشێل و نەوتی ئێرانیان کڕیوە و خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.