کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی چل کەس لە زاهێدان

20:33 - 4 رەزبەر 2719

بە هۆی دەرچوونی شەمەندەفەری تاران- زاهیدان لە هێڵی خۆی لانیکەم ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش بریندار بوون. بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان هۆکاری ئەم ڕووداوەی بۆ بڵاو بوونەوەی لم و ماسە لە سەر هێڵی شەمەندەفەر گەڕاندەوە. بە پێی هەواڵە خۆجێیەکانی سیستان و بەلووچستان، شەمەندەفەرێک کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە تارانەوە بەرەو زاهیدان دەچوو لە ١٠٠ کیلۆمتری زاهیدان لە هێڵ دەردەچێ وئەم ڕووداوەی لێدەکەوێتەوە. شایەنی باسە کە ئەم رووداوە لە ناوچەی "شوورو" ڕوویداوە کە بەردەوام ڕێگەی گەردەلوول و لم و ماسەیە کە بە هۆی باوە دەکەونە سەر هێڵەکانی شەمەندەفەر و تا ئێستا چەندین ڕووداوی لێکەوتۆتەوە و بەرپرسانی ڕێژیمیش تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ چاککردنی ڕێگاکە هەڵنەگرتوە و بەرپرسایەتی ڕووداوەکانیش لە ئەستۆ ناگرن.