![](/files/paydamajidian.jpg)
کچێکی لاوی خەڵکی شاری سیلوانای ورمێ بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ خۆشەویستەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێیەکان ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی کچێکی لاوی خەڵکی سیلوانا بە ناوی "پەیدا مەجیدیان" لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕاپۆرتەکان لەوبارەوە دەڵێن، "پەیدا" کەسێکی خۆشویستووە و ئەو کەسەش دوو جار چووەتە خوازبێنی ، بەڵام لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێگری لێکراوە و لە گەڵ بنەماڵەکەیدا تووشی کێشە دەبێ و دواتر خۆی دەکوژێ.
شایانی باسە کە دیارییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر خۆیان دەنوێنن کە خۆکوژی لەم ساڵانەی دوایدا بۆتە دیاردەیەکی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و دەردێکی دیکەیە کە بە ئازارەکانی کۆمەڵگەی کوردستانەوە زیاد بووە .