![](/files/xolirenosnaqada.jpg)
لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ یەکەمین خولی فێرکردنی ڕێنووسی کوردی لە شاری نەغەدە دەستی پێکرد.
ئەم خولە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاری بەیان_ لقی نەغەدە بۆ خوازیاران و هۆگرانی زمانی کوردی کراوەتەوە .
شایانی باسە کە خوێندنی زمانی کوردی لە کوردستانی بندەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا قەدەغەیە و منداڵانی کورد ناتوانن بە زمانی دایکی دەرس بخوێنن. بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە مامۆستایانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کورد خۆبەخشانە لە چەند شارێکی کوردستان بۆ خزمەت بە زمانی کوردی چەند ناوەندێکی فێرکارییان کردۆتەوە و تا ئێستا لەو ڕێگەیەوە خەڵکێکی زۆریان فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کردووە. شایانی باسە کە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاری بەیان لە شاری بۆکان دامەزراوە و ماوەی چەند ساڵە بە شێوەی خۆبەخشانە کار دەکەن و لە چەند شار و ناوچەی کوردستان بنکەی فێر بوونی زمانی کوردییان داناوە.