کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە ناوچەی مەهاباد

00:21 - 7 رەزبەر 2719

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزب بە ناوی ئیسماعیل ئیبراهیمی خەڵکی گوندی قەڵات ڵەناوچەی مەحاڵی شازدە کۆچی دوایی کرد. "ئیسماعیل ئیبراهیمی" ناسراو بە حەمەلاو ساڵی ١٣٥٩ بەڕەسمی بۆتە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لە ماوەی ئەندامەتیدا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە حیزبییەکانی بەجێ دەگەیاند. ناوبراو کەسێکی دلسۆز و نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو. لە کاتی هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر کوردستان و شەڕ و بەرەنگاری پێسمەرگەکانی کوردستان دژی ڕێژیم، ماڵی کاک حەمە لاو هەمیشە وەک بنکەی پێشمەرگەکانی دێموکرات بوو و کاک حەمە لاو بە بنەماڵەوە هەمیشە لە خزمەت حیزب و گەلەکەی دابوو. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کاک حەمە لاو و خزم و کەسوکاری و خەڵکی ناوچەی مەهاباد دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.