کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرۆکى یەکیەتیى عەڕەب: ئێران شەڕى یەمەنى درێژتر کردۆتەوە

00:27 - 7 رەزبەر 2719

ئەحمەد ئەبولغەیت، سەرۆکى یەکیەتیى عەڕەب، ڕۆژى پێنجشەممە ٤ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە دەستێوەردانەکانى کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەمەن هۆکار بووە بۆ درێژبوونەوەى شەڕ و توندویژییەکان و خراپترکردنى دۆخەکە، گوتیشى : کردنە مەقاش و بەکاربردنى ئامرازى ملیشیا حوسییەکان لەلایەن ئێرانەوە مەترسیدارە. ماڵپەڕى یەکیەتیى عەڕەب، لە زمانى سەرچاوەیەکى فەرمى یەکیەتییەکەوە ڕایگەیاند کە سەرۆکى گشتیى یەکیەتییەکە لە گفتوگۆیەک لەگەڵ "مارتین گریفیتس" نوێنەرى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، سەبارەت بە خراپ بەکاربردنى میلیشیا حوسییەکان لەلایەن ئێرانەوە وەک ئامرازێک بۆ دژایەتی ئەمریکا ، هۆشدارى دا. ئەبولغەیت باسى لەوەش کردووە کە پێویستە لە هەر دەرفەتێک سوود وەربگیردرێت بۆ جێگیرکردنی ئاشتى و ئەوەى کە لەم بوارە گرنگە هەنگاو هەڵێنانەوەى کردەیی حوسییەکانە نەوەک تەنیا قسەکانیان.