کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی ئورووپا هەڕەشەى دەرچوون لە بەرجام دەکا

00:39 - 7 رەزبەر 2719

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی گاردیەن، یەکیەتیى ئورووپا هۆشدارى دایە ڕێژیمی ئێران کە ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەندیی خۆی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە مانگى نۆڤامبر کەمتر بکاتەوە، یەکیەتییەکە هیچ چارەیەکى دیکەى جگە لە دەرچوون لە بەرجام هاوکات لەگەڵ هەنگاوى چوارەمى بەرجامى ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نامێنێتەوە. شایانی باسە کە وڵاتانی ئورووپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی بەرجامدا هەوڵی زۆریاندا کە بە بێ ئەمریکا بەرجام وەکوو خۆی بمێنێتەوە بەڵام بۆیان نەچووە سەر و هیچ چارەیەکیان بێجگە لە نزیک بوونەوە لە بڕیارەکەی ئەمریکا نییە. هەروەک کە لە ڕاگەیەندراوەکانیاندا دەردەکەوێ هیچ هیوایەکیان بە ڕێککەوتنی بەرجام و پێبەندبوونی کۆماری ئیسلامی بەو ڕێککەوتنەوە نەماوە و خەریکن لە بڕیارەکانی ئەمریکا نزیک دەبنەوە.