کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسەتا ٢٤ی خەڵکی ئێران تووشی خەمۆکی بوون

00:52 - 7 رەزبەر 2719

خەمۆکی و تووشبوون بە گۆشەگیری لە ئێران ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایە و بەپێی وتەکانی "ناوەندی دەرونناسی و ڕاوێژکارانی دەروونناسی ئێران" و بەپێی ئامارەکانی بەردەست و تۆمارکراو لەسەتا ٢٤ی خەڵکی ئێران بە شێوەیەک تووشی خەمۆکی بوون و لە نێو ژناندا زۆرتر بەرچاو دەکەوێ کە هۆکاری جۆراوجۆری وەک پێکهاتەی جەستەیی و کۆمەڵایەتییە لە نێوان ئەو توێژەدا. ناوبراو هەر لەو پێوەندیەدا ئاماژەی بەوەش کرد کە لەسەتا ٢٣ی خەڵکی کۆمەڵگەی ئێران تووشی دڵەڕاوکێ بوون و لەسەتا ١٨ی تووشی ئاڵۆزی دەروونی بوون و بە گشتی دەتوانین بڵێین خەسارە کۆمەڵایەتییەکان ڕوو لە زیاد بوون و پەرەسەندندان و کاتێک شێوەی ژیانی ئێمە نەخۆش ئاسایە بە دڵنیایەوە ڕادەی نەخۆشەکانیش زۆرتر دەبن. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆکاری سەرەکییە بۆ تووش بوونی خەڵکی ئێران بەو نەخۆشیانە، و هیچ گرینگیەک بە بارودۆخی ژیانی ئەوان نادا و لە بیری چارەسەرێکدا نین بۆ کێشەو گرفتەکانی کۆمەڵگەی ئێران.