![](/files/bazdashttt.jpg)
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی "هێرانا" ئیبراهیم پیری، نوێنەری شۆفێرەکانی ناوەندە دەرمانییەکانی سنە ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێدەچێ دەسبەسەرکردنی ناوبراو بە بۆنەی ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپێشاندانی هێمنانەی بەردەم ناوەندی دەرمانی سنە دەسبەسەرکرابێ کە بۆ پێنەدانی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بەڵام هیچ زانیارییەک لە هۆکار و شوێنی دەسبەسەرکرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر دەنگێکی ناڕازی سەرکوت دەکا و تەنیا شوێنێک کە هیوای پێی ماوە کونجی زیندانەکانە، هەر لە دەنگی کرێکارانەوە تا مامۆستایان و خانەنشینکراوان و ماڵ دزراوان کە بۆ باشترکردنی گوزەران و مووچە ناڕەزایەتی دەردەبڕن. بەتایبەتی لە کوردستان ئەم سەرکوت و زەبروزەنگە بەشێوەیەکی بەربڵاو درێژەی هەیە.