کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مارکۆ ڕۆبیۆ: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی شەریکە لە کوشتنی هاووڵاتیانی سووریە

17:27 - 7 رەزبەر 2719

سەناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتیکردنی ڕێژیمی ئەسەد لە سووریە پەرە بە خوێنڕشتن دەدا. مارکۆ ڕۆبیۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پاڵپشتی کردنی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و خوێنڕشتنی خەڵکی سووریە تۆمەتبار کرد و هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئەسەدیش بە پاڵپشتی ئێران و ڕووسیە، کیمیابارانی هاوڵاتیانی خۆی کردۆتە پیشە و ڕۆژانە خەڵکی سووریە دەکوژێ. مارک ڕۆبیۆ، ئەندامی پلە بەرزی مەجلیسی سەنای ئەمریکا لە هەمبەر کەڵک وەرگرتنی بەردەوام لە ماددەی کیمیاوی و کۆمەلکوژ لەلایەن دەوڵەتی سووریەوە هۆشداری دا . ناوبراو لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسی: دوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەی بڵاووکردەوە کە چەند ساڵێکە لەبەر چاوی بیروڕای گشتی روودەدا. ڕێژیمی بەشار ئەسەد بە پشتیوانی ڕێژیمگەلی دیکتاتۆری وەکوو کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە، بەردەوام چەکی کۆمەڵکوژ بە دژی خەڵکی خۆی بەکاردێنێ. لە دنیایەکدا کە لایەنە نابەرپرسەکان چەکی کۆمەڵکوژیان لەبەردەستدایە و کەسیش دەنگی لێوە نایە، بەڕاستی ژیان بەرەو مەترسی دەبا.