کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەحرەین و ئیمارات: کۆماری ئیسلامی هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیە

17:36 - 7 رەزبەر 2719

وەزیری دەرەوەی بەحرەین دەڵێ: ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس ئاکامی سیاسەتە ژاراوییەکانی کۆماری ئیسلامییە. ناوبراو هەروەها گوتی: وڵاتەکەی پشتیوانی لە ڕێککەوتنێکی تازە لە گەڵ ڕێژیمی ئێران دەکا کە بەرنامەی مووشەکی و سیاسەتی دەرەکی کۆماری ئیسلامیش لە خۆ بگرێت . شایانی باسە کە بەحرەین و ئێمارات لە هۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک هێرشێکی توندیان کردە سەر کۆماری ئیسلامی و بە تێکدەری ناوچەکە، پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهان و خوێنڕێژی سەدەی ٢١ ناویان برد. وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە درێژەدا گوتی: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاریەوە کێشەیەکی هەرە گەورە بووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەبێ بە هەر چەشنێک بێت بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ. جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای قۆرخکردنی دەسەڵاتەوە لە ئێران بە دروشمی هەناردەکردنی شۆڕش بۆ دەرەوە هەڕەشە بووە بۆ ناوچەکە و تا ئێستا لەم ناوچەیە بۆتە سەرچاوی شەڕ و تێرۆر و وێرانیی و لە ڕێگەی میلیشیا و هێزە تێرۆریستییەکانەوە ناوچەکەی بەرەو شەڕ و ئاژاوە بردووە.