![](/files/rezgarzandiii.jpg)
حوکمی سێدارەی لاوێکی خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی حوکمی سێدارەی "ڕزگار زەندی" لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
ڕزگار زەندی تەمەن ٢٤ ساڵ و باوکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ بوو کە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی شاری سنە لە پێش بینای بەندیخانە و پارکی شارەکی سەعدی کۆ ببوونەوە هەتا بتوانن ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە بە دەست بێنن و ڕزگار لەسێدارە نەدرێت، بەڵام لە ئاکامدا بنەماڵەی کوژراو کە ئامۆزای ڕزگاریش بوون، لێی خۆش نەبوون و ناوبراو لە سێدارە درا.